بنار Admin
(رسالة sms) : عدد المساهمات : 50 تاريخ التسجيل : 16/02/2010
| موضوع: كه‌سانی درۆزن باشتر بناسه الخميس مارس 11, 2010 3:49 am | |
| كه‌سانی درۆزن له هه‌ڵسوكه‌وتدا لێكچوونی زۆریان هه‌یه كه زانینی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌ك یارمه‌تیمان ده‌دات تا راده‌یه‌ك كه‌سانی درۆزن بناسین ، هه‌ندێ له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه ده‌بێته هۆی ناسینه‌وه‌ی كه‌سانی درۆزن بریتین له :
1- چاوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه درۆ ده‌كه‌ن زیاتر له ئاستی پێویست كراوه‌یه و به‌رده‌وام سه‌یری ده‌وروبه‌ر ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن راسته‌وخۆ سه‌یری چاوتان نه‌كه‌ن. 2- هه‌ندێ كات له كاتی قسه كردن‌دا به‌شێك له ده‌موچاویان داده‌پۆشن. 3- كاتێك كه پرسیارێكیان لێده‌كرێت، به تووڕه‌یی لوت یان گوێیان ده‌خورێنن. 4- له كاتی قسه كردن‌دا جم و جوڵ‌ی زۆریان هه‌یه. 5- له‌كاتی قسه كردن‌دا هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌ڵه‌كانیان بشارنه‌وه. 6- هه‌میشه به شێوه‌یه‌كی گشتی قسه ده‌كه‌ن و چه‌ند جار گووتهكانیان دووباره ده‌كه‌نه‌وه و به‌م كاره‌یان هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان رازی بكه‌ن. 7- هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌شێوه‌یه‌ك قسه بكه‌ن كه هه‌لی ئه‌وه‌تان بۆ نه‌ڕه‌خسێنن گووتهكانیان شی بكه‌نه‌وه. 8- كاتێك كه ده‌تانه‌وێت سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ی كه گفتگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، پرسیارێكیان لێبكه‌ن، هه‌وڵده‌ده‌ن بابه‌ته‌كه بگۆڕن. 9- ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له پرسیاره‌كه‌تان تێبگه‌ن، به شێوه‌یه‌ك هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن كه گوایه پرسیاره‌كه‌تی نه‌بیستووه و به‌م شێوه‌یش كۆتایی به قسه‌كان دێنن. 10- ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت دڵنیا بیت له‌وه‌ی كه درۆی پێ وتوویت، دوای چه‌ند رۆژ سه‌بارت به‌و بابه‌ته‌ی كه درۆی گووتووه، پرسیارێكی لێبكه تا چیرۆكێكی نوێت بۆ بگێڕێته‌وه. 11- ئه‌گه‌ر تۆزێك گومانت هه‌بێت له قسه‌كانی ، تاوانبارت ده‌كات به‌وه‌ی كه باوه‌ڕت پێی نییه و كۆتای به قسه‌كانی دێنێت. 12- كه‌سانی درۆزن زۆره بڵێن و رای خۆیان له‌باره‌ی هه‌موو شتێكه‌وه ده‌ڵێن. 13- درۆزنه‌كان زۆر كات كه‌سانێكن كه له ژیانی تایبه‌تی یان خێزانییاندا تووشی كێشه ده‌بن، كه‌واته سه‌رنجی قسه‌ی ئه‌و جۆره كه‌سانه بده‌ن. 14- پێكه‌نینی ناوه‌خت له كاتی قسه كردن‌دا تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه.
| |
|
van kirkuky عضو
عدد المساهمات : 9 تاريخ التسجيل : 23/02/2010
| موضوع: رد: كه‌سانی درۆزن باشتر بناسه الأحد يوليو 04, 2010 4:28 am | |
| | |
|
Barzan94 عضو
(رسالة sms) : My name is Barzan,I live in hawler,I student in grad 12th http://www.traidnt.net/vb/attachment.php?attachmentid=159744&d=1186022525 عدد المساهمات : 8 تاريخ التسجيل : 10/09/2010 العمر : 30
| موضوع: رد: كه‌سانی درۆزن باشتر بناسه الجمعة سبتمبر 10, 2010 9:38 am | |
| ده‌سته‌کانت خۆش بێت هه‌ربژیت | |
|