بنار Admin
(رسالة sms) : عدد المساهمات : 50 تاريخ التسجيل : 16/02/2010
| موضوع: مامۆستایه‌كی ئاینی له قه‌ڵادزه: كه‌ناڵی چوار و كۆڕه‌ك تیڤی فه‌سادی ده‌نێنه‌وه‌و هیچ شتێكیان له كورد ناچێت الخميس مارس 11, 2010 3:00 am | |
| مامۆستایه‌كی ئاینی له قه‌ڵادزه: كه‌ناڵی چوار و كۆڕه‌ك تیڤی فه‌سادی ده‌نێنه‌وه‌و هیچ شتێكیان له كورد ناچێت 30 / 1 / 2010 ستانده‌ر: قه‌ڵادزه دوێنێ مامۆستایه‌كی ئاینی له قه‌لادزه به ناوی (ع، ا) له وتاریی هه‌ینیدا باسی له دوو كه‌ناڵی كوردی كرد كه له كوردستان به‌ڕیوه ده‌برێن و ڕایگه‌یاند: كه كه‌ناڵ چوار و كۆڕه‌ك تیڤی دوو كه‌ناڵی فاحیشه‌یی و شه‌یتاناوین و هه‌ر ماڵێك ئه‌و دوو كه‌ناڵه بكاته‌وه ئه‌وا وه‌كو ئه‌وه وایه كه مه‌لهای له ماڵه‌كه‌یدا بێت. له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا ئه‌و مامۆستایه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و دوو كه‌ناڵه هیچ ئاداب و ڕه‌وشتێكیان له كورد ناچێت و به‌های كه‌لتوری كوردیشیان شێواندووه بۆیه ده‌بێت به هه‌موو لايةك ڕێگه له‌و كه‌نالانه بگرین. له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا مامۆستا ڕایگه‌یاند: كه هه‌ر مه‌لایه‌ك لێدوان بۆ ئه‌و دوو كه‌ناڵه بدات و بچێته ناو كه‌ناڵه‌كه‌وه ئه‌وا خۆی فرۆشتووه‌و مامۆستاى ئاينى نييه. | |
|