بنار Admin
(رسالة sms) : عدد المساهمات : 50 تاريخ التسجيل : 16/02/2010
| موضوع: هۆدایه گیان الخميس مارس 11, 2010 3:27 am | |
| [center]هۆدایه گیان که ڕۆیشتم هه موو ده روازه کانی شادیم به ڕوو داخرا نه م ئه زانی من به بێ تۆ داستانێکم بێ ناونیشان من به هارێکم بێ نیشتمان دایه . که ڕۆیشتم بۆچی نه تووت فرمێسکه گه رموو گوڕه کانم له کام باوه ش بسڕمه وه..... ئه وه منم دایه له جیاتی باوه شی دایکم ئامێز به سه رین ده که م ..... هۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆ دایه گیان من شه ش ساڵه فرمێسکی سور بۆ دوری تۆو نیشتمانم هه ڵ ده رێژم .. رۆژانێکه هاوارمه له حه سرهت ته نیایی وبێ که سی خۆم به ڵام نه ئه سرینم وه کوباران به سه رکێڵگه ی حه زو ئاره زوه کانما دا ده بارێ تا داری به یه ک گه یشتنه وه مان ئاوبدات نه ده نگیشم ده گاته ڕازه حه شاردراوه کانت تا له گه ڵ هه ر هاوارێکا ووشه به ند کراوه کانی نێو قه فه سی سێنه ی دایکیکی دڵ به سوێ ی وه ک په پوله بۆنێوباغی ڕؤڵه کانی خۆی هه ڵفڕێ... هۆ دایه گیان عه یا مێکه به یانیان تۆ له لام نیت به ده نگه پڕ له سۆزه که ت خه به رم که یته وه ... بم بوره دایه به مناڵی زۆر خه وی شیرینم لێ تاڵ کردوو ی شه و نخونی زۆرم پی گرتویت دایه دایه گیان... ئێستاش هه ر چه ند ئاسمان وه ک ئاسمانه که ی ئه وێیه ئه ستێره ش هه ر ئه ستێره ی پێشوه که له و ڕۆژه وه ی چاوم بڕیوه ته وه ئاسۆی جاوه ڕوانیه وه هه ست ئه که م خۆرو مانگیش بۆنی غه ریبیان لێ دێت. ئه وهپه له هه وره سپیه ی به یانیانێک وه ک بوکه شوشه به ئاسمانه وه هه ڵواسرابوو . ئه مڕۆ وه ك دێوێکی ره ش له غوربه تا دڵی ماندوم ده ترسێنێ ...... هۆ دایه گیان شه ش ساڵه ئه ستێره گه شه که ی سه ردهمی مناڵیم کز کز ئه سوتێ وه ك ئه وه ی بڵیی ئه وێش چه شنی دڵی من به ئاوی غه ریبی شورا بێته وه من که له دایکی خۆم دا برام ئه ستیره ش له مانگ... به ڵێنم دایه دڵنیا به هێشتا به زمانی مناڵیم ئه گرم که مناڵ بووم بۆ نوقل ئه گریام وه لی ئێستا بۆ دوری تۆ دایه گيان بۆ دوری تۆ دايهگیان | |
|